دانلود آهنگ کردی ئیوارهی پاییز از باسط محمد غریب
دانلود آهنگ کردی ئیوارهی پاییز از باسط محمد غریب در sw2music
Download new Song by Baset Mohammad Gharib >> Evaray Paeez in sw2music
متن اهنگ ئیوارهی پاییز
♫♬===SW2MUSIC====♬♫
لە ئاسۆیەکی دوورە دەست
ئاوابوو زەردەی پایزی
دەتگوت بووکێکی بێ نازە
پەردە جێ دێڵێ بە زیزی
چاوم لە ئاسمان بڕی
دڵم ھێندەی دیکە گیرا
گەلێک بیرەوەریی کۆنم
لەپڕ ھاتنەوە بەبیرا
ئاخ، دیسان ڕووپەڕێک دڕا
لە ڕۆژ ئەژمێری تەمەنم!
ئاخ، دیسان شەو داھاتەوە
من ھەروا دوورە وەتەنم!
ئاخ، دیسان چوومە ژێر باڵی
ڕەشی شەوگاری تەنیایی!
ئاخ، دەبێ دیسان بچێژم
ژەھراوی تاڵی جودایی!
دوور قاقایەکم گوێ لێ بوو
دەتگوت گوللەم پێوە دەنێ
چۆن بە ئێوارەی پایزیش
ئی وا ھەیە پێ بکەنێ!
خەیاڵم ببوو بە وشە
نەمزانی کەس بەدوامەوە
دەنگێکی لەرزۆک و نەرم
بەسپایی جوابی دامەوە:
بەڵێ ھەن و یەکجار زۆرن
بازرگانی فرمێسک و خوێن
بەڵێ ھەن و پێ دەکەنن
بە سەر بە ھەش، بە مل بە کوێن
گوتم که وابوو ئاشنا
بهشی ئێمه لهناوچوونه
گوتی نا نا دوور بنواڕە
دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونه
♩♬♫♪♭
♬♬====SW2MUSIC.IR====♬♬
دیدگاه خود را بگذارید